ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدەدات لەسەریاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای دادگای فێدراڵی

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەکەی چلوپێنجەمیدا کەبەسەرۆکایەتی بەڕێز محەمەدحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨/٣/٢٠٢١بەسترا ، بە ئامادەبوونی ٢٠٥ پەڕلەمانی دەنگیدالەسەرهەموارکردنی یەکەمی (بڕیاری ژمارە ٣٠ لەساڵی ٢٠٠٥ ) یاسای دادگای باڵای فێدراڵی .

لەدانیشتنەکەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر یاسای هەموارکردنی یەکەمی ( بڕیاری ژمارە٣٠ لەساڵی ٢٠٠٥) لەیاسای دادگای فێدراڵی کەلەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشکەشکراوە .

لەدواییدابەڕێزمحەمەدحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەستخۆشیکرد لەهەوڵەکانی لیژنەی یاسایی وخاتوونان و بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەن بۆتەواوکردنی ێاسای دادگای فێدراڵی .

ئەمجا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەر متمانەپێکردن بەسەرۆکی دەزگای بەجێهێنانی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان بەڕێز عەلی خوەیلەدی .

هەروەهاپەڕلەمانتار خاتو بەسمەبەسیم بەیاننامەیەکی خوێندەوەتیایدایادی قەسابخانەکەی شاری موسڵی نوێی کردەوەکەژمارەیەک لەهاونیشتمانیان بوون بەقوربانی لەئەنجامی هەڵەیەک هێزەکانی هاوپەیمان کردی،داوایکردبە ویژدان پێدان وقەرەبووی کەسوکاری قوربانیەکان .

لەدواییدا ئەنجومەن سوورەتی فاتیحای بۆگیانی شەهیدانی موسڵ وعێراق خوێندەوە.

لەپاشدا بەڕێزحەلبووسی ئاماژەیدابەلیژنەی دارایی پەڕلەمانی بۆخستنەناوبودجەی ٢٠٢١ڤەرەبووکردنی شەهیدەکانی بەلەمەکەی موسڵ

هەرلەم ڕووەە پەڕلەمانتار سامرزیبان بەیاننامەیەکی خوێندەوەڕەخنەیگرت لەکاری کارگێڕیەخۆجێییەکان لە پارێزگاکانی واسیت وخواروودا ئاماژەی بەوەدا داواکاریەکانی جەماوەرەتووڕەکە بۆدابینکردنی خزمەتگوزاریەکان وەهەلی کارلەناوجەرگەی کاری حکومەتدایەنەک لەدەستەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەراندا،سەرەڕای داواکردن بەپترکردنی مادەکانی بیتاقەی خواردەمەنی وەنرخی کڕینی بەروبوومی کشتوکاڵ لەجوتیارەکان .

هەروەها پەڕلەمانتار ئەسعەد عبادی بەیانێکی خوێندەوە تیایدایادی شهیدەکانی ڕاپەڕینەکەی بەسرای کردەوە .

لەدواییدا بڕیاردرا لەسەر بەرزکردنەوەی دانیشتنەکە بۆبەیانی ڕۆژی هەینی .

فەرمانگەی ڕاگەیاند
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨ی/ئازاری/٢٠٢١