د.بەشیر حەداد داوا لە فراکسیۆنە سیاسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و هێزە سیاسەکان دەکات هەوڵەکان چڕ بکەنەوە بۆ گەیشتن بە دەقێک لەسەر یاسای داداگای باڵای فیدراڵی كه کۆدەنگیی له سەر بێت

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بەیاننامەیەک دا کە رۆژی پێنجشەممە ١٨/٣/٢٠٢١، بڵاوی کردەوە، جەخت لەسەر گرنگی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی دەکاتەوە کە باڵاترین دەستەی دادوەری سەربەخۆ و پارێزەری سیستەمی یاساییە لە وڵات، بۆ لێکدانەوەی دەقی یاسایی و چاودێری دەستوور و پەیوەندییەکی راستەوخۆیشی بە پرۆسەی سیاسی و چاودێری لەسەر دەستوور و یاساکان هەیە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەشی بەوەدا کە یەکێکی دیکە لە کارە گرنگەکانی دادگای باڵای فیدراڵی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان لقەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسادانان و هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی دەوڵەتە.
حەداد راشیگەیاند”داوا لە فراکسیۆنە سیاسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هێزە نیشتمانییەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەم هەوڵی زیاتر بدەن بۆ گەیشتن بە دەقێک بۆ یاسای دادگای باڵای فیدراڵی و کەمکردنەوەی گفتوگۆکان لەسەری بەشێوەیەک کە هەموو لایەن و پێکهاتەکان لەسەری رازی بن. لە گەڵ رێزگرتن و پابەندبوون بە دەقەکانی دەستوور و رێکارە دیموکراتییەکان بۆ تێپەڕکردنی یاساکان و پەسەندکردنیان، هیواخوازین کە هەموو فراکسیۆنەکان بگەینە کۆدەنگییەکی نیشتمانی بەڕەچاوکردنی هاوسەنگی نیشتمانی و مافی دەستووری لە نێوان تەواوی پێکهاتەکانی گەل لە نێو دەق و ماددە یاساییەکان بۆ بەرژوەندی باڵای وڵات لەم قۆناغە هەستیارەی ئێستادا و تێپەڕکردنی ناکۆکی و قەیرانە سیاسییەکان و جێگرکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە تەواوی وڵاتدا.

‎نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎پێنجشەممە ١٨ی ئاداری ٢٠٢١