سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ فراکسیۆنە پەڕلەمانیەکان و لیژنەی داراییدا کۆدەبێتەوە بۆتەواوکردنی پێداویستیەکانی بڕیارلەسەردانی بودجەکە

بەڕێز محەممەدحەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وبەئامادەبوونی هەردوو جێگرەکەی ئەمڕۆپێنجشەممە ١٨/٣/٢٠٢١ ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرۆکەکانی فراکسیۆنە پەڕڵەمانیەکان ولیژنەی داراییدا کرد .
لەکۆبوونەوەکەدا کەلەهۆڵی دەستووری لەئەنجومەنی نوێنەراندابەستراتاوتوێکرالەتەواوکردنی پێداویستیەکانی بڕیاردان لەسەر پڕۆژەی بودجەی گشتیی فێدراڵی بۆساڵی ٢٠٢١ ، وەسەرۆک حەلبووسی تاکیدی کردەوە لەسەرپێویستی پەلەکردن بۆدانانی یاساکە لەبەرئەوەی زیانلێکەوتووی یەکەم لەدواکەوتنی بڕیارلەسەردانی ئەوە هاونیشتیمانیەکانە .
هەروەهالەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێ لەسەر چەندبابەتێکی پەیوەندیدارەوە کرالەوانه پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەکەدا ،سەرەڕای پشکەکانی پارێزگاکان لەتەرخانکراوەکان بۆپڕۆژە وەبەرهێنانەکان ،کە کۆبووەکان جەختیان لەسەر گرنگی دابەشکردنی ئەوتەرخانکراوانە کردبەشێوەیەکی دادپەروەرانە وەڕەچاوی بێبەشبوون لەهەموو پارێزگاکاندابکرێت .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
١٨ی ئازاری ٢٠٢١