لیژنەی فێرکردنی پەڕلەمانی میوانداری لەسەرۆکی زانکۆی بەغدا دەکات

لیژنەی فێرکردنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە سەرۆکا‌یەتی دکتۆر میقداد ئەلجومەیلی سەرۆکی لیژنەکە ڕۆژی سێشەممە٢٣/٣/٢٠٢١ ، میوانداریکردلەدکتۆر منیر ئەلسەعدی (سەرۆکی زانکۆی بەغدا ) ویارمەتی دەرە بەڕێوەبەریەتیەکەی و بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لەسەرۆکایەتی زانکۆکەدا .
لەکۆبوونەوەکەداتاوتوێکرالەچەند بابەتێکی پەیوەندبەکۆڵیجی ئاداب / زانکۆی بەغداوەبەتایبەتی دۆسیەی کارگێڕیی کۆڵیجەکە .
هەرلەکۆبوونەوەکەدا تاکیدکرا لەپێویستیی دابینکردنی چارەسەری سەرکەوتوو بۆ دۆسیەی کۆڵیجی ئاداب کەدەبێتە هۆی یارمەتیدان لەبەڕێوەبردنی ڕێپێوانی فێرکردن وەپێشخستنی بەڕێوەبردن لەم کۆڵیجەڕەسەنەدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٣/٣/٢٠٢١