د.بەشیر حەداد، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی کرد کە تیایدا گفتوگۆی یاسای بودجەی فیدراڵیان کرا

رۆژی شەممە رێککەوتی ٢٠٢١/٣/٢٧، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشی نێوان لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، و وەزیرانی دارایی، نەوت، پلاندانان، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و بازرگانيى کرد، کە تیایدا سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی بەشدار بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی تێروتەسەل کرا لەبارەی ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ کە لە کاری کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومونی نوێنەران دا دانراوە.
دکتۆر بەشیر حەداد، لە گوتەیەکدا جەختی لەسەر گرنگی پەسەندکردنی بودجەی فیدراڵی کردەوە، چونکە کاریگەری راستەوخۆی بەسەر بارودۆخی گشتی ھاووڵاتیان و کاری وەزارەت و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی دەرفەتی کار بۆگەنجانەوە ھەیە.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەشی بە گرنگی چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و خواردەمەنی و کاڵاکان و دۆزینەوەی جێگرەوەیەک کردەوە بۆ ئاسەوارەکانی دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار کرد.

دکتۆر بەشیر حەداد داوشی لە ھێز و لایەنە سیاسیەکان کرد کە ناکۆکییەکانیان وەلابنێن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک، تاوەکو زەمینەسازی بکات بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجە لە چوارچێوەی یاسا و دەستوور و بەشێوەیەکیش کە ھەموو لایەن و پێکھاتەکانی وڵات لەسەری رازی بن و وەڵام دەرەوەی داخوازی تەواوی ھاووڵاتیانی عێراقیش بێت.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
شەممە 27 ئاداری 2021