سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزانی روسیا و تورکیا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە بەجیا پێشوازی کرد لە بەرێز ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا و بەرێز فاتح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانیان لە عێراق.
بەرێزیان پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ ئەو هەوڵەی داویانە لە ماوەی کارکردنیان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرکە نوێکانیان.
هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هارکاری بە پێی بەرژەوەندی هەردوولا و چەند پەرسێکی جێی بایەخی هاوبەش.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
28 ئازار 2021