ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فێدراڵیدا دەکات

لەمیانەی سەردانەکەی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵەسیرینی بۆنوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لەحکومەتی فێدراڵی لەبەغدا چاویکەوت بەبەڕێزفارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیەکە .
هەرلەمیانەی دیدارەکەداتاوتوێکرا لەپەیوەندیەکانی نیوان هەردوولا وەڕێگاکانی پتەوکردنیان و میکانیزمی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنیوانیاندا لەبابەتی سەردانەکانی شاندەکوردستانیەکان بۆئەنجومەنی نوێنەران .
هەروەها لەدیدارەکەدا تاوتوێکرالەدەرئەنجامی ئەو سەردانەی کەشاندی وەزارەتە کوردستانیەکەبۆبەغداکردی وەئەوگفتوگۆیانەی کە لەگەڵ سەرکردە کان وهێزە سیاسیە جیاوازەکانداکرد وەگرنگترین ئەوانەی پێیگەیشتن لە پێزانینەکان و ڕێککەوتنەکان سەبارەت بەژماڕەیەک لەو بابەتانەی کەلەسەری ناڕێک بوون وەگرنگترینیان بودجەی گشتی بۆساڵی ٢٠٢١ .
لەسەردانەکەداهەردوولا ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامی بەیەکگەیشتنی دوولایی و هەماهەنگی ئاڵوگۆڕبەتایبەتی لەکاروباری کارگێڕی و هونەریدالەنیوان ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران وحکومەتی هەرێمی کوردستاندا .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە ٢٩/٣/٢٠٢١