ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ وەهەڵوهشاندنەوەی خۆی دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنەکەی چلوشەشهەمینیداکەبەسەرۆکایەتی بەڕێز محەمەدحەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی چوارشەممە ٣١/٣/٢٠٢١وە بەئامادەبوونی ٢١٥ پەڕلەمانتار دەنگیدالەسەریاسای بودجەی گشتیی فێدرڕاڵی بۆساڵی٢٠٢١ وەلەسەربڕیارێک بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە سەرەتایەک بۆبەڕێکردنی هەڵبژاردنەکانی پێشوەخت .

لەدەستپێکی دانێشتنەکەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدالەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فێدڕاڵی بۆ کۆماری عێراق بۆساڵی دارایی ٢٠٢١ئەوەی کەهات بۆدانانی چوارچێوەی چاڵاکیەکان وپڕۆسە داراییەکان بۆوەزارەتەکان ولایەنەنەبەستراوەکان بەوەزارەت و پارێزگاکانەوەلەمیانی ساڵی داراییداوەبۆدەستنیشانکردنی داهاتەداراییەکان وخەرجیە بەردەوامەکان و وەبەرهێنانەکان وەکورتهێنانەچاوە‌ڕوانکراوەکەو ڕێگاکانی چارەسەریەکەی بۆدانانی میکانیزمێکی وردو ئاشکرا لەدابەشکردنی بەروبوومەداراییەکانی دەوڵەت .

لەلایەکی دیکەوەخاتو زوحا ڕەزاهاشم سوێندی دەستووری خوارد بۆبوون بەئەندام لە ئەنجومەنی نوێنەراندا لەجێاتی پەڕلەمانتاری پێشوو عەبدولالە نائلی پاش ئەوەی ئەنجومەنی نووێنەران دەنگیدالەسەر زیادکردنی بڕگەیەک لەسەر خشتەی کارەکاندا .

هەرلەدانیشتنەکەدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیدا لەسەربڕیارێک بەهەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەرواری حەوتی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەومەرجە کەهەڵبژاردنە پەڕلەمانیەگشتیەکان لەوڵاتدا بەڕێ بکرێت لەهەمان ڕۆژی دەی تشرینی یەکەمدالەسەرداواکردنی ١٧٢ پەڕلەمانتار.

لەدواییدا بڕیار لەسەر بەرزکردنەوەی دانیشتەکە درابۆڕۆژی ١٠/٤/٢٠٢١

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەانجومەنی نوێنەران
٣١ی/ ئازاری/٢٠٢١