سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەماحەتی موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
ئەمرۆ پێنجشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەماحەتی موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەرێز موقتەدا سەدار لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە هەوڵەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرز نرخاند لە دەرکردنی یاسای بودجە و گرنگی رۆڵی ئەنجومەن لە چاودێری کردنی جێبەجێ کردنی بڕگەکانی یاساکە بەمەبەستی خزمەنکردنی نیشتمان و هاوڵاتیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
1 نیسان 2021