بەیاننامە

لەم ڕۆژانەی مانگی نیساندایادی ڕۆژێکی ئازاراوی وغەمبارانە دەکەینەوە، پەیوەندی بەوکارەساتانەوەیە کەبەسەرگەلی کوردیی ڕەسەنداهات، ئەوەش کارەساتەکەی کوردەفەیلیەکان بوو، وەکو ئەمڕۆژانە لەساڵی ١٩٨٠داڕژێمی بەعسی فاشێست قەسابخانەیەکی خستەسەر زنجیرەیەک لەقەسابخانەکانی تری کەکردی دەرهەق نەتەوەی کورد، ئەوکاتەی هەستابە تاوانێکی چەپەڵ لەدژی کوردە فەیلیەکان وەلەدژیان جۆرەها شێوازەکانی درندایەتی بەکارهینا لەکوشتن وئاوارەکردن و زەوتکردن و سەرنگومکردنی گەنجەکان وەزەوتکردن و داگیرکردنی ماڵیان وزۆرلە شێوا زی نامرۆڤایەتی تر .

ئەوەی بەسەرکوردەفەیلیەکانداهات چەمۆڵەیەکی شەرمەزاریی ترەدەنرێت لەنێوچەوانی ئەم ڕژێمە کەهەمووکاتێک درندایەتی لەدژی ئەم نەتەوەمەزنەدەکرد ،وایدەزانی کەدەتوانێت ملکەچ و چۆکی پێدابدات بۆ دەستەڵاتە تاوانبارەکەی،بەڵام ئەوهیوایەو کارەکەی نەهاتنەدی وەڕێبازەکەی پووچەڵ بووەوە بەرامبەر بەهێزی گەلی کوردستان کەکۆبووبوونەوە لەدەوری سەرکردەکەی وپێشمەرگە پاڵەوانەکەی .

ئەرک پێویستی دەکات کەهەموو مافێک بۆگەلی کوردی فەیلیمان بگێڕڕێتەوە وئەوەی لەکیسیان چووە پێیان بدرێتەوە وەئەوەی لێیان سەندراوە قەرەبوویان بۆبکرێتەوە وەکو پێزانینێک بەقوربانیەکان وتێکۆشانەکانیان لەپێناوی داواکاریەکەی کوردو گەلی کوردستاندا.

کەواتە هەزار سڵاوبۆ شەهیدەکان لەم ڕۆژەیاندا وەلەهەموو شەهیدانی عێراقئیش .

دکتۆر
سیروان عەبدوڵڵەسیرینی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
هەینی ٢/٤/٢٠٢١