سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی دانیمارک دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە بەرێز ستیگ باولو بیراس باڵیۆزی دانیمارک لە عێراق.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ بەردەوامبوونی هاریکاری و گەشەپێدانی لە بوارەکانی ئاسایش و مرۆیی.
لەوبارەیەوە بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە بوارەکانی ریشەکێش کردنی تیرۆر و بەدیهێنانی سەقامگیری و پێزانینی خۆی نیشاندا بۆ هەوڵەکانی دانیمارک لە دۆسیەی ئاوارەکان و راهێنان بە هێزە ئەمنیەکان لە چوارچێوەی کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی ناتۆ.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
4 نیسان 2021