سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی سەڵتەنەی عومان دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە، پێشوازی کرد لە بەڕێز حامد بن عەقیل عەبدروس باڵیۆزی سەڵتەنەی عومان لە عێراق.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی هەردوو وڵات کرا لەسەر ئاستی پەرلەمانی و بەردەوامبوونی هاریکاری بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا دەکات، هەر لە دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا لەگەڵ بارودۆخی ئیقلیمی و هەموو ئەوەبوارانەی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەپارێزێت.
لای خۆیەوە باڵیۆزی عومان تەئکیدی کردەوە لەسەر کرانەوەی وڵاتەکەی بەرووی عێراقدا و هاریکاری کردنی لەسەرجەم بوارەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
4 نیسان 2021