لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی چاوی بەوەزیری پەروەردە دەکەوێت بۆ گفتوگۆ لە سەربابەتی گۆڕینی وانەبێژەبەخۆڕاییەکان وکارگێڕیەکان بۆگرێبەستی .

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار قوسەی ئەلیاسری سەرۆکی لیژنەکەوبەئامادەبوونی وەزیری پەروەردەڕۆژی دووشەممە ٥/٤/٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی بەست بۆتاوتوێکردنی پێشنیاری لیژنەی پەروەردەبەگۆڕینی وانەبێژەبەخۆڕاییەکان و کارگێڕیەکان بۆگرێبەستی .

لەکۆبوونەوەکەداڕێکەوتنکرالە سەرپێشکەشکردنی پێشنیارێک لەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانداڕۆژی بەیانی بۆ بەدەستهێنانی بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیران تاێبەتبێت بەگۆڕینی وانەبێژەکان بۆ گرێبەستی بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٣٤٠) لەساڵی ٢٠١٩ بڕگەی (١٥) .

لەلای خۆیەوە ڕێزدار وەزیری پەروەردە پەیمانیدابەباسکردنی بابەتەکەلەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا بۆبەدیهێنانی بڕیارێک لەبەرژەوەندی وانەبێژەکان بێت و زامنکردنی مافەڕەواکانیان بکات بەتایبەتی کەخستنی تەرخانکراوە داراییەکان بۆوانەبێژەکان لەناو بودجەی ئەمساڵدا٢٠٢١ بەڕێکرا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٥/٤/٢٠٢١