شاندی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سەردانی بارەگای پەڕلەمانی ئازربایجان دەکات

شاندی پەڕلەمانی عێراقی بەسەرۆکایەتی شێرکۆمیروەیس سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە ،بەیاوەریی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێزسیروان عەبدوڵڵە ڕۆژی دووشەممە ٥/٤/٢٠٢١سەردانی بارەگای پەڕلەمانی ئازەربایجانی کرد .

لەمیانی سەردانەکەدا بەڕێز ئیلهام مەمادۆڤ سەرۆکی لیژنەی دۆستایەی پەڕلەمانی عێراقی ــ ئازەربایجانی یاوەریی کرد وەجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی ئازەربایجانی بەڕێز عەلی حسەینەڵی لەپێشوازیاندا بوو .

لەسەردانەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بەپەیوەندیەکانی هەردوولایی وهاریکاری سیاسی وئابووری وئەمنی و ڕۆشنبیری لەنێوان هەردوو وڵاتداوەتاکیدکرالەسەرپێویستی بەردەوامبوون لەبەیە کگەیشتنەکان کەبەرژەوەندی هەردوولای تێدایە وەدەبێتە هۆی پتەوکردنی دۆستایەتی لەنیوان کۆماری عێراق و کۆماری ئازەربایجاندا .

لەچاوپێکەوتنەکەدا هەڵستاوبە کاروباڕی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق بەڕێزمەکی ڕێسان ئەلمەعمووری ئامادەبوو .

لەدیدارەکەداسەرۆکی شاندەکە سوپاسی خۆی پێشکەشکرد بەبەڕێز عەلی حسەینەڵی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئازەربەیجانی و سەڵاوی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پەڕلەمانی‌ عێراقی پێگەیاندن .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥/٤/٢٠٢١