شاندی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سەردانی مەزاری پێشەوای ئازەربایجانی لەکیسچوو حەیدەر عەلیێف دەکات

شاندێکی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار شێرکۆ میروەیس سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەو بەئامادەبوونی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێز سیروان عەبدوڵڵە ڕۆژی دووشەممە ٥/٤/٢٠٢١، سەردانی مەزاری پێشەوای ئازەربایجانی لەکیسچوو حەیدەر عەلیێفی کرد بەیاوەریی سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی وــ ئازەربایجانی بەڕێز ئیلهام مەدۆف لەئەنجومەنی نیشتمانی وەگۆڕستانی شەهیدەکانی ئازەربایجانی لەباکۆ.

ئەمەهات لەپەراوێزی سەردانی شاندەکەپاش ئاراستەکردنی دەعوەتێکی فەرمی لەپایتەختی ئازەربایجان باکۆوە وەبەڕێز شێرکۆ میروەیس چەپکێک گوڵی خستەسەر مەزاری عەلیێف، وەلەدواییدا ڕۆیشتنی شاندەکە بۆهەردوو گۆڕستانی شەهیدە ئازەربایجانیەکان،وەچەپکێک گوڵیان خستە سەر هەڵواسراوی یادگاری .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٥/٤/٢٠٢١