لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی میوانداری لەبەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانوو دەکات

لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی بەسەرۆکایەتی پەڕلەمانتار محەمەد غزی جێگری سەرۆکی لیژنەکەو ئامادەبوونی ئەندامانی ئەمڕۆچوارشەممە ٧/٤/٢٠٢١ میوانداریکردلەبەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تۆمارکردنی خانوو بەڕێز ڕەعد سەعدوڵڵە وەکارگێڕی ێشکەوتوو لە فەرمانگەکەدا .

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا لیژنەکەئاماژەیداکە ئیشوکاری فەرمانگەی تۆمارکردنی خانوو لەگرنگترین ومەترسیدارترینەکانی کارکردنە لەبەرپەیوەندیەکەی بەماڵوموڵکی هاونیشتمانیانەوە، جەختیانکرد لەسەرپێویستی کۆنترۆڵ وسنووردانان بۆ دیاردەی یاریکردن بە تۆمارگەکان ، پرسیاریانکرد لەهۆکاری دواکەوتن لەکارپێکردن بەسیستەمی تەواوەتی بۆکەمکردنەوەی دەردی سەریەکانی هاونیشتمانیەکان بەڕێگرتن لەحاڵەتەکانی بەرتیل کە دەستەی دەستپاکی دەستنیشانی کردووەلەو ڕاپرسیەی کەبەڕێوەی برد لەفەرمانگەکانی کەرتی تۆمارکردنی خانوودا .

لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری تۆمارکردنی خانوو باسێکی دوورودرێژی پێشکەشکرد لەبابەت ڕۆیشتنی کارەوەلەناو تۆمارکردنی خانوودا،وە چارەکردنی حاڵەتەکانی گەندەڵی وبەرتیل و ڕەوانەکردنی تاوانبارەکان بۆدادگا، ئاماژەیدا کەلەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکانی هاونشتمانیان دەگەڕێتەوە بۆکەمی کادێری کارکردن .

هەرلەم بارەیەوە لیژنەی یاسایی ئامۆژگاریدابەدواندن لەگەڵ ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیراندا بۆگۆڕینی ژمارەیەک لە فەرمانبەرەگرێبەستیەکانی کارەبا بۆ فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانوو بۆپڕکردنەوەی ئەوکەمیەی کەهەیەلەکارمەندەکاراکانیاندا وەبڕیاری میوانداریکردنی لیژنەی فەرمانی(٢٢)لەگەڵ کادێری پێشکەوتووی فەرمانگەی تۆمارکردنی خانودابۆدۆزینەوەی چارەسەری سەرکەوتوو کە یارمەتی دەدات لەچاککردنی کاری فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانوو وەلەدەردیسەریەکانی هاونیشتمانیەکان کەم بکاتەوە .

فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٧/٤/٢٠٢١٠