پرسەنامەی د.بەشیر حەداد بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دڵزاری شاعیر

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی شاعیری گەورە و نیشتمانپەروەری کوردستان، مامۆستا (ئەحمەد دڵزار)م بیست.
مامۆستا ئەحمەد دڵزار، شاعیرێکی دیاری کوردستان بوو کە توانی لە بواری ئەدەبی و رۆشنبیری دا خزمەتێکی زۆر گەورە پێشکەش بە گەلەکەی بکات و بەرھەمە ناوازەکانیشی ھەمیشە بە زیندووی لە دڵی میللەتەکەمان دا دەمێننەوە.
بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و تەواوی ھاوڕێکانی و شاعیر و نووسەران و ئەدیبانی کوردستان دەکەین.
ھیوادارین خودای مەزن کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

د.بەشیر حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎ شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١