پەیامی دکتۆر بەشیر حەداد بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان وعێراق و جيهان دەکەم، هیوادارم ئەم مانگە ببێتە مایەی خێرو خۆشی و بەهێزتربوونی کولتووری پێکەوە ژیان لە وڵاتەکەمان.
داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکەم زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستييەکان بن، تاوەکو لەو رێگەیەوە بتوانین بەسەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا زاڵ بین و ژیان لە وڵاتەکەمان ئاسایی بێتەوە.
لەخواى مەزن داواکارم، نوێژ وعیبادەتی هەموو لایەک قبوڵ بکات و خێر و بەرەکەتی خۆی بەسەرمان دا ببارێنێت.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٢ی نیسانی ٢٠٢١