بەیاننامە

لەم ڕۆژانەدایادی ڕووداوێکی دڵتەزێنی تردەکەینەوەلەمێژووی گەلی کوردستان کەڕێکەوتی یادی٣٣ی پڕۆسەکانی ئەنفالی ناوزڕاو دەکەینەوە ئەوەی کەڕژێمی بەعسی فاشێست پێی هەستا.
ئەوەلێقەومانێکی ڕاستەقینەو دڵتەزێن و کاتژمێرە ناڕەحەتە کان بوو کەویژدانی مرۆڤایەتی ناتوانێت پێشبینی بکات لە ترسناکی و قێزەونی هەڵوێست و ترسداکە شانبەشانی ئەم پڕۆسە تاوانباریانە دەڕۆیشت ئەوەی کەهیچ شتێک لەزەوی کوردستاندا لەدەستی ڕزگاری نەبوو، کەقوربانیەکانی پترلە١٨٢هەزار کوردبوو وەکاولکردنی پترلە دووهەزار گوندبوو .
تاوانی ئەنفال درێژبوونەوەی کەئەڵقەیەک بوولەئەڵقەکانی لێقەوماویەکانی گەلی کوردوەتاوانەزۆرەکانی تری پاش ئەمەش وەکوئەنفال کردنی بارزانیەکان وفەیلیەکان وە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەهەڵەبجەوئەوانی تر لە تاوانە جۆربەجۆرەکان لەدژی ئەم گەلەڕەسەنەوپێشەواکەی وپێشمەرگەپاڵەوانەکانی، ئەمانە ڕووی خوێنخۆری ئەو ڕژێمەو گاڵتەپێکردنی بەخوێنی عێراقیەکان بوو .
ئەمڕۆلەسەرهەموولایەکە .کاربکەن بۆقەرەبووی خێزانی شەهیدەکان بەوەی کەگیرۆدەی بوون وهەوڵدان بۆپێناسینی جیهان بەتاوانی ئەنفال وەکو تاوانێکی قلاچۆکردنی بەکۆمەڵ وەلەناوبردنی ئەوهەوڵانە کە دەدرێت بۆبیرۆکەی شۆڤێنی و قەدەغەکردنی دووبارەکردنەوەی .
دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە١٤/٤/٢٠٢١