سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.
لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و ئەمریکا کرا لەگەڵ پتەوکردن و بەردەوامی هاریکاری ئەمنی بۆ ریشەکێش کردنی تیرۆر.
هەر لە دیدارەکە باس لە وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوونی پشتیوانی لە عێراق لەسەرجەم بوارەکان بەو شێوەیەی گەشەپێدان و سەقامگیری بەدیدێت گفتوگزش سەبارەت بە چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش کرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
14 نیسان 2021