پەیامی د.بەشیر خەلیل حەداد، بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٣٣ ساڵ بەسەر شاڵاوەکانی ئەنفال

سی و سێ ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی ١٩٨٨، ڕژێمی پێشووی عێراق پرۆسەی ئەنفالی بە ھەشت قۆناغ دژی گەلی کورد لە باشووری کوردستان ئەنجام دا.
پرۆسەی ئەنفال تاوانێکی نامرۆڤانەی گەورە بوو کە بە بەرچاوی وڵاتانی ناوچەکە و جیھانەوە دژی گەلی کورد ئەنجام درا و تیایدا بە هەزاران ھاووڵاتی کورد زیندەبەچاڵ و بێسەرو شوێنن کران و ژمارەیەکی زۆریش گوند و شارۆچکەی کوردستان وێران کران.
لێرەدا بە پێویست دەزانین حكومەتی فیدراڵی تەواوی ئەرکه یاساییەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێ بكات، و قەرەبووی تەواوی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری قوربانییان ئەو شاڵاوە نامرۆڤانەیە بکاتەوە، و ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکات، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش کار بکات بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەو شوێنانەی وێران کران و خزمەتگوزاری تەواو بگەیێنێتە تەواوی ئەو ناوچانە.
سلاو له گيانى پاكى ئەنفالکراوان و سەرجەم شەھیدانی رێگای ئازاديى كوردستان و عێراق.

‎د.بەشیر خەلیل حەداد
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎١٤ی نیسانی ٢٠٢١