لەمیانی چاوپێکەوتنیدا بەنوێنەرەکانی کۆمپانیای ئاکای..حەسەن کەعبی داوادەکات بەپشتگیری کومپانیا ناوخۆییەکان بۆبووژاندنەوەی پیشەسازی نیشتمانی

بەڕێز حەسەن کەریم ئەلکەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی یەکشەممە١٨ی نیسانی ٢٠٢١تاکیدی کردوە لەپێویستی پشتگیری وهاندانی کۆمپانیا ناوخۆییەکان بۆهاوکاریکردن لەبووژاندنەوەی پیشەسازی عێراڤیداوەپشتگیری بەرهەمەناوخۆییەکان .

بەڕێز حەسەن کەعبی لەمیانی چاوپێکەوتنیدابەنوێنەرەکانی کۆمپانیای عارەبی بۆ درووستکردنی دژە زێندوییەکان وە پێداویستیەکانیان( ئاکای ) تاوتوێی کێشەکان و ئالەنگاریەکانی کرد کەبەرەوڕووی کارگەکە دەبنەوە،وەڕێگاکانی فراوانکردنی بەرهەمهێنانەکەی کۆمپانیاکە، وەبرەوپێدانی هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا بۆلابردنی بەربەستیەکان وەکەڵک وەرگرتن لەبەرهەمە پزیشکیەکان کە کۆمپانیاکە پێشکەشی دەکات .

لەچاوپێکەوتنەکەداجێگری یەکەم وتی : چەسپاندن و پشتگیری بەرهەمی نیشتمانی هاوکاریدەکات لەبووژاندنەوەی پیشەسازی ناوخۆیداوەپاراستنی پارەی گرانبەها لەناوعێراقدا، وەهەلی کاری زۆربۆگەنجەگان درووست دەکات،سەرەڕای ڕۆڵی لە نەهێشتنی ڕێکەوتنە گەندەڵیەکاندا .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٨/٤/٢٠٢١