ڕوونکردنەوەیەک لەلیژنەی دارایی پەڕلەمانی سەبارەت بەبڕی مووچەی هەرسێ سەرۆکایەتیەکان

هەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵێکیان گواستەوەکەواتاکەی ئەوەیە لیژنەی دارایی پەڕلەمانی وتوویەتی ” کەمووچەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکان دەگەنە ٨٠ ملیۆن دینار بۆهەریەکێک لەوان” .
لێرەداتاکیدی دەکەینەوە کەهەواڵەکە ڕاستیی تێدانیەوەلەلیژنەی داراییەوەهیچ لێدوانێک لەم ڕووەوەدرنەچووە ،هەروەها دەمانەوێت ڕوونی بکەینەوەکەپوختەی مووچەکانی هەرسێ سەرۆکایەتیەکان لەمانگێکدالە٢٠ملیۆن تێ ناپەڕێت .
تکامان لەدەزگاڕاگەیاندنەکان ئەوەیە کەوردبینی ڕەچاوبکەن لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرەهەواڵانە وەتاکیدی لایەنە ڕێ پێدراوەکان بۆئەم جۆرەهەواڵانەبکەن کە چەسپێنراوەبەتۆماروبەبەڵگەوەئەوانەی کەدەگوازرێتەوەلە ڕاگەیاندنەکاندا .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢١/نیسانی ٢٠٢١