پەیامی د.بەشیر حەداد، بەبۆنەی یادی ١٢٣ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی

بەبۆنەی (123)مین ساڵوەگەڕی رۆژنامەگەریی کوردی، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی میدیاکارانی کوردستان دەکەم.
ھیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی گرنگی دانی زیاتر بە کاری رۆژنامەنووسی و دروست کردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کاری میدیایی و کارکردن بە ئاراستەی کاری پیشەییانە و راستگۆیانە، بە ئامانجی خزمەت کردنی زیاتری نیشتمانەکەمان و ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەکەمان لەسەر بنەمای پێدانی زانیاری گونجاو و دروست و دووركەوتنەوە لە ناوزڕاندن و لەکەدار کردنی کەسایەتی تاکی کوردستان و خستەڕووی زانیاری نادروست و بەلاڕێدا بردنی کۆمەڵگەی کوردستان.

دووبارە پیرۆزبێت یادی ١٢٣ ساڵەی ساڵوەگەڕی رۆژنامەگەریی کوردی

د.بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٢ی نیسانی ٢٠٢١