پەیامی د.بەشیر حەداد، بەبۆنەی یادی ٤٧ ساڵەى بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ

ئەمڕۆ ٤٧ ساڵ بەسەر بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەوکاتی عێراق دا تێپەڕدەبێت، کە بەھۆیەوە ١٢٣ ھاووڵاتی بێتاوان شەھید و زیاتر لە ٤٠٠ ھاووڵاتیش برینداربوون، کە زۆبەیان قوتابی و مامۆستای زانکۆ بوون.
ڕژێمی بەعسى رووخاو ھەر بەو تاوانەوە نەوەستا و لە 1982/4/24 دا ساڵێک دوای رووداوەکە جارێكی دیكە دەستی چوویەوە خوێنی ھاووڵاتیانی بێتاوانی ئەو شارە و بەھۆی دەستڕێژیکردنی گوللەوە بە نێو خۆپیشاندەران دا چەندین ھاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.
ئەم تاوانە دڕندانەیەی رژێمی بەعس، زامێکی قووڵ و لەبیرنەکراوە و ھەمیشە لە بیرو ھزری ئێمەدا دەمێنێتەوە.
لەم یادەدا، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی لە چوارچێوەی مادەی ۱۳۲ی دەستووری فیدراڵی، کار بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی ئەو رووداوە بکاتەوە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش بە جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری ھەوڵی سڕینەوەی ئاسەواری ئەو رووداوانە بدات.

‎د.بەشیر خەلیل حەداد
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎٢٤ی نیسانی ٢٠٢١