حەسەن کەعبی داوادەکات بەلێپرسینەوەلەهەموو کەمتەرخەمەکان ولێکۆڵینەوەی دەمودەست لەکارەساتی ئیبن خەتیب وپەلەکردن لەناردنی بریندارەکان بۆدەرەوەی عێراق

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،داوایکرد لەحکومەت بەخێراییکردن لە ڵێپرسینەوەی هەموو بەرپرسە کەمتەرخەمەکان لەکارەساتی سووتاندنی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەبەغدا کەتایبەتکراوە بۆتووشبوان بەڤایرۆسی کۆرۆنا کەبووبەهۆی شەهیدبوون و برینداربوونی دەیان لە نەخۆشەکان .

بەڕێزحەسەن کەعبی لەبەیاننامەیەکی لەڕۆژی یەکشەممە٢٥ی نیسانی ٢٠٢١داوایکردلەحکومەت بۆکردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە بۆئاشکراکردنی پێشهاتەکانی ڕووداوەبەئازارەکە وەلێپرسینەوە لەهەموویەکێک کەدووپاتەلە دەست تێدابوونی وبەتەنگەوەنەهاتنی خوێنی عێراقیە بێتاوانەکان ،هەروەها داوای ڕاگەیاندنی پرسەی فەرمی گشتی کرد لەوڵاتدا وە دانانی هەمووقوربانیانی کارەساتەدڵتەزێنەکە بە ” شەهیدان ” سەرەڕای خێراکردن بەگواستنەوەی برینداران بۆدەرەوەی عێراق بۆچارەکردن وە قەرەبووی قوربانیان ، وەدەرکردنی بڕیارەبەپەلەوئازاکان بەقەدقەوارەی کارەساتە مرۆڤایەتیەدڵتەزێنەکە بێت .

جێگری یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەران پرسەو سەرەخۆشی خۆی دەربڕی بۆخێزانەکانی شەهیدەکان بەم تووشبوونە دڵتەزێنەیان داواخوازبوو لەخودا کەنوقمیان بکات لەبەزەیی خۆیداوبیانخاتە بەرینترین بەهەشتەکانیەوە،وەچاکبوونەوەی خێرا بەبریندارەکان ببەخشێت ، وەهیچ هێزێک نییە جگە لەهێزلەخودای بڵندومەزنەوە .

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٥/٤/٢٠٢١