سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیران سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان کرد بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە روداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیران ئەمرۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان کرد کە ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتاری لە خۆ گرتبوو بە ئامادەبوونی حەسەن کەعبی جێگری یەکەم بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە روداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و رێوشوێنەکانی حکومەت لەوبارەیەوە.
لە کۆبونەوەکە تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی راستگۆیی لە هەموو هەنگاوەکان، ئەنجومەنی وەزیرانیش ئەمرۆ لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی چەند بریارێکی دەرکرد کە دەستلەکارکێشانەوەی چەند بەرپرسێک و رەوانەکردنیان بۆ لێکۆڵینەوە لەخۆگرتبوو هەرەوەها ماوەی پێنج رۆژ بۆ تەواوبونی دیاریکرا.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانیش لە میانی کۆبونەوەکەی، دکتۆر بشیر حەداد جێگری دووەمی راسپارد وەک ئەندامی چاودێری لیژنە حکومیەکە کە پێکهێنراوە سەبارەت بە روداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و چاودێری کردنی رێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
25 نیسان 2021