جێگری سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان وپارێزگاکان بەشداری لەکۆبوونەوەی لیژنەی دارایی وپارێزگاکان دەکات بۆتاوتوێی بەجێهێنانی بودجەی ٢٠٢١

بەسەرۆکایەتی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێزحەسەن کەریم کەعبی پەڕلەمانتارمەحموود کەعبی جێگری سەرۆکی لیژنەی هەرێمەکان وپارێزگاکان کەڕێکنەخراون بەهەرێم بەشداری کردلەو میوانداریەی کەلیژنەی دارایی ڕێکی خست بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامەکانی وژمارەیەک لەئەندامەکانی لیژنە پەڕلەمانیەکانی تربۆ پارێزگارەبەڕێزەکان ڕۆژی یەکشەممە ٢٥/٤/٢٠٢١، بۆتاوتوێکردنی بەجێهێنانی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ لەنێوتەرخانکردنەدانراوەکاندا بۆهەمووپارێزگاکان .
جێگری سەرۆکی لیژنە دووپاتی کردەوەکەمادەی ٩٨چوارەم بەندی کەدەقەکەی بریتیەلەبەدواداچوونی بەشکردنی دادپەروەریانەی تەرخانکراوەکان لەنیوان پارێزگاکان وهەرێمداپاش ڕێکەوتن لەگەڵ لیژنەی داراییدا کەئەوەش لەنێو تایبەتمەندی لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکانە.
لەلای خۆیشیانەوە پارێزگارە بەڕێزەکان نمایشی دیاڕیترین کێشەکان وگرفتەکانیان کرد کەبەرەوڕوویان دەبنەوە ، سەرەڕای باسکردنی تەرخانکراوەداراییەکان بۆهەریەکێ لەپارێزگاکان لە بودجەداوتاچەندگونجاوەلەگەڵ واقعی حاڵی وپێداوستیەکانیدا .
لیژنەی دارایی جەختی لەوەکردەوەکەئەوپشتیوانەبۆهەمووئەوڕێکارانەکەدەتۆانێت واقعی پارێزگاکان بەرزبکاتەوە ،هەروەهاسووردەبێت لەسەر بەجێهێنانی یاسای بودجە بەڕێگایەکی باش .
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران
٢٦ی نیسانی٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X