د.بەشیر حەداد داوا لێپیچینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دەکات

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوای لێپێچینەوە لە کەسانی کەمتەرخەم دەکات لە کارمەندانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە ناوچەی جسر دیالەی بەغدای پایتەخت کە بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە تێیدا چەند کەسی تێدا بووە قوربانی.
جێگری سەرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، بەدواداچوونی راستەوخۆ بکەن بۆ ئەو رووداوە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن و بەدواداچوونی بەردەوامیشی بە گرنگ زانی بۆ وەزارەتی تەندروستیی و چاودێری لیژنەی پەرلەمانیشی بە پێویست دانا بۆ پێوەرەکانی سەلامەتی و ئامێرە تەندروستییەکان لە نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان و گرنگیدان بە چاودێری تەندروستی و دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری هاووڵاتیان و سوودوەرگرتن لە رێکارەکانی سەلامەتی .
دکتۆر بەشیر حەداد پرسە و سەرەخۆشی خۆشی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیانی ئەو کارەساتە کرد و هیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی بۆ برینداراکان خواست.

د.بەشیر خەلیل حەداد
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق