سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا لەگەڵ دوا پێشهاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان.
هەر لە میانی دیدارەکە بەرێزیان ئاماژەی بەوەکرد کە عێراق سیاسەتی کرانەوە پەیرەو دەکات لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ چواردەورە ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان و هەوڵ دەدات رۆڵێکی ئیجابی هەبێت بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچونەکان لەرێگەی وتوێژ و دانوستاندن و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش پشتیوانی لەهەوڵەکانی حکومەت ئەکات لەو بوارەدا و تەئکیدی کردەوە کە سەقامگیری عێراق رەنگدانەوەی دەبێت بۆ سەر داروسێکانی و ناوچەکە.
لای خۆیەوە زەریف تەئکیدی کردەوە لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ هاریکاری لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەکان و هەوڵەکان لە پێناو عێراقێکی سەقامگیر و سڵاو و سەرەخۆشی سەرۆک رۆحانی و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای پێگەیاند لەبەرامبەر کارەساتی ئاگر کەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، لەبەرامبەردا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەرێی وەزیری دەرەوە سڵاوی بۆ سەرۆک رۆحانی و سەرۆکی ئەنجومەنی شورا نارد هیوای سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ئێران خواست.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
26 نیسان 2021