به ئاماده بونى د.بەشیر حەداد لیژنەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانی ئیبن خەتیب، دەستی بە کارەکانی کرد

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئین خەتیب شۆکێکی گەورە و رووداوێکی دڵتەزێن بوو، رێکاره هاوبەشەکانیش لە نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ گەیشتن بە راستییەکان و لێپێچینەوە لە تەواوی ئەو کەسانەی کە هۆکاری روودانی ئەو کارەساتەن بەردەوامە .
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەک چاودێر بە نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەشدار بوو لە کۆبوونەوەی لیژنەی پێکهێنراوی حکومەت تایبەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب، بەئامادە بوونى ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسى لایەنە پەیوەندیدارەکان.
دکتۆر بەشیر حەداد، ئاماژەشی بەوەدا کە کاری ئەو لیژنەیە پێويسته له ماوەی پێنج رۆژدا دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان بەشێوەیەکی روون وئاشکرا بۆ نوێنەرانی گەل بخاتەڕوو و لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاری پێویست لەسەر بابەتە دەدڕێت.
حەداد داوای لە لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش کرد کە بەردەوام بن لە رۆڵە چاودێرییەکەیان و بەدواداچوونیان بۆ لایەنی پزیشکی و چاودێری و بەرزکردنەوەی ئاستی پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان لە دامەزراوە تەندروستییەکان و جەختیشی کردەوە لەسەر دڵنیابوونەوە لەبەكار هێنانى ئامێرەكان و پابەندبوون به ڕێنماییەکانی سەلامەتی.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە 26 نیسانی 2021