د.بەشیر حەداد و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دوا گۆڕانکارییە ئەمنییەکانی وڵاتیان تاوتوێ کرد

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٢٨، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری بەغدا چاوى کەوت به فەریق روکن عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و فالح عیساوی بریکاری ئیداری دەزگاكه.
لە کۆبوونەوەیەکدا چەندین بابەتی گرنگیان تاوتوێ کرد کە جێگەی بایەخی ھەردوولا بوون، بەتایبەت دوا پێشھات و رووداوە ئەمنییەکان له بەغداى پايتەخت و شارەکانی ترى ووڵات، و ھەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی ھێز و توانای دامەزراوە و سەربازییەکان بە مەبەستی بەرقەرارکردنی ئاسایش و چەسپاندنی یاسا .
لەکۆبوونەوەکەدا دکتۆر بەشیر حەداد جەختی لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی ھاوکاری و ھەماھەنگی ھاوبەشی نێوان دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان كردەوه بۆ چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش و باشترکردنی ژیانی ھاووڵاتیان لە تەواوی ناوچەکانی وڵات و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.
دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژەی بە بەردەوامیدان بە پشتگیری و پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ دەزگا ئەمنییەکان و سوپاسی ھەوڵ و ماندوو بوونی ھێزە ئەمنییەکانیشی کرد لەم بارودۆخە سەختەی کە ئێستا وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت.
لەلایەن خۆیەوە بەڕێز عەبدولغەنی ئەسەدی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی، و جەختیشى كردەوه كە پاراستنى گيانى ھاووڵاتیان و ئاسایشی نیشتمانی ئەركى له پێشينەى دەزگاكەيانه.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X