پرسەنامەی د.بەشیر حەداد بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ محەممەد عەبدولکەریم بەرزنجی

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا(شێخ محەممەد عەبدولکەریم بەرزنجی)پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتی گەورەی ئازادیم بیست.
مامۆستا شێخ محەممەد عەبدولکەریم کەسایەتییەکی ديار و زانایەکی پایەبەرزی شارى ھەولێر بوو. بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و تەواوی ھاوڕێ و دۆستانی مامۆستای کۆچکردوو دەکەین.
ھیوادارین خودای مەزن مامۆستای کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە بنەماڵەكەی ببەخشێت.
‎ إنا لله وإنا إليه راجعون

‎ د.بەشیر حەداد
‎ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
‎‏‎ چوارشەممە ٢٨ نیسانی ٢٠٢١