د.بەشیر حەداد و وەزیری دادی حکومەتی فیدراڵی تاوتوێی چاکسازییە کارگێڕییەکانیان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان کرد

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٤/٢٨، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاوى کەوت به دادوەر سالار عەبدولستار محەممەد وەزیری دادی حکومەتی فیدراڵی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی چەندین پرس کرا کە تایبەت بوون بە ئەرکی وەزاەت، وەک پێویستی سەردانیکردنی مەیدانی زیندانەکان و خانە چاکسازییەکان و سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی کە سەر بە وەزارەتن، بە مەبەستی دابینکردنی رێوشوێنی سەلامەتی و ئاسایش بۆ رێگری کردن لە ھەر کارێکی نەخوازراو.
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا باسیان لە چاکسازی ئیداری کرد لە چوارچێوەی یاسا و جێبەجێکردنی رێنمایی و فەرمانەکانی وەزارەت بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئەدا و ھەڵسەنگاندنی پلانی کارکردن لە دامودەزگا دادوەرییەکانی سەر بە وەزارەت و ئاسانکاری کردنی رێوشوێنەکان بە ئامانجی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان .
حەداد رۆڵی وەزارەتی بەرز نرخاند لە بە جێگەیاندنی ئەرکەکان لە کۆمەڵگەدا و بەھێزکردنی رۆڵی دادگا بەجۆرێک کە بتوانێت دادوەری لە نێو ئەندامانی کۆمەڵگەدا بچەسپێنێت و پاراستنی مافەکانیان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوارشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١