لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و مناڵ پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی كرێكارانی عیراق ده‌كات
لیژنه‌ی ئافره‌ت و خێزان و مناڵ پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی كرێكارانی عیراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كه‌یانه‌وه وه‌كو رێزێك بۆ ئه‌و ده‌ستومه‌چه‌كه به‌هێزه‌یان كه‌وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌یان ئاوه‌دان و بنیاد ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان ئه‌و توێژه ره‌سه‌نه‌ن كه‌رۆژانه تێده‌كۆشن له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه بۆخۆیان وخانه‌واده‌كه‌یان
له‌رۆژی كرێكارانی جیهاندا پاڵپشت وداواكاری سه‌رجه‌م ئه‌و مافه ره‌وایانه‌ی كرێكارانین له‌ڕێی كاراكردنی یاسای كاری ژماره 37 ی ساڵی 2015 ویاسای خانه‌نشینی وده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵ‌یه‌تی كرێكاران، ده‌بێت كرێكاران سه‌رجه‌م مافه كانیان له موچه‌ی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی وكۆمه‌ڵ‌یه‌تی وه‌رگرن ، ئه‌وان بناغه‌و كۆڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن، كرێكاران مافیان به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌یه وه‌ك پاداشتدانه‌وه‌یه‌ك چونكه له‌بارودۆخێكی ئاڵۆز و قورس‌دا ده‌ژین به‌هۆی په‌تا و كه‌می هه‌لی كار داواكارین هه‌لی كاری زیاتر بڕه‌خسێنرێت بۆ ئافره‌تان وبه‌شداریكردنیان ویه‌كسان بكرێن له‌گه‌ڵ پیاواندا له‌بازاڕی كاردا
جه‌ژن دوای جه‌ژن ساڵ دوای ساڵی كرێكاران پڕخێر وخۆشی بێت و هه‌موو ساڵێك ئاواته‌كانمان نوێبێته‌وه به‌ئاسوده‌یی و خۆشی بۆگه‌لی عیراقی خۆشه‌ویست
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
1/5/2021