سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە بەرێز شێخ همام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسی و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو خرایەروو لەگەڵ گرنگی ئامادەکاریە ئەمنیەکان کە زامنی هەڵبژاردنێکی دادوەر بکات.
هەر لە دیدارەکە تەئکید کرایەوە لەسەر وتوێژی سیاسی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بۆ ئەوەی بۆچونێکی سیاسی هاوبەش هەبێت و رێگری لە سلبیات بکات و هۆکاربێت بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری باشتر بە هاوڵاتیان.
لە بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە رۆڵی محوەری عێراق لە ناوچەکە و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی بواری ئابوری لەرێی پەیوەندی هاوسەنگ و پاراستنی بەرژەوەندی عێراق و هاوبەشەکانی، بەرێزیان ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی سیاسەتی حەکیمانە و میکانیزمی کاری لۆژیکی کرد بۆ پتەوکردنی رۆڵی میحوەری عێراق لە ناوچەکە.
لای خۆیەوە شێخ حەمودی رۆڵی هێزە نیشتمانیەکانی بەرز نرخاند بۆ گەڕانەوەی رۆڵی محوەری عێراق لە ناوچەکە و گەڕانەوەی عێراق بۆ وڵاتێکی دادپەروەر و بەتوانا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
3 ئایار 2021