شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی گەورەترین پەرستگای یەزیدیەکان لەجیهاندا ده‌كات

بەرواری ٢ ئەیاری ٢٠٢١ شاندێکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز شێرکۆ میروەیس سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە سەردانی پەرستگای یەزیدیەکان لە پارێزگای ئارمافیر لە وڵاتی ئەرمینای کرد ئەم پەرستگایه بە گەورەترین پەرزگای یەزیدیەکان دائەندرێ لە جیهاندا.
شایه‌نی‌ باسه‌ بەڕێز رۆستم باکۆیان سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی- ئەرمەنی هاوڕێیەتی شاندەکەی کرد.

لە میانی سەردانەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی ئەو کارەسات و ناخۆشیانەی بەسەر تایەفەی یەزیدیەکان هات لەسەر دەستی هێزی تاریکی و تۆقاندن کاتێک دەستیان گرد بەسەر بەشێک لە عێراقدا و هەروەها ئاماژەکرا بە پشتیوانی هێزە سیاسیەکانی عێراق بۆ دەرچواندنی یاسای ڕزگار بوونی ژنانی یەزیدی بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوەی قوربانیەکانیان.

لە لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی بەڕێز ڕۆستم باکۆیان ئاماژەی بەو ڕۆڵەی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق كرد لەپاراستنی مافی کەمینەکان و هەروەها کورتەیه‌کی مێژوی پێشکەش کرد لە بارەی پەرستگاکە و گرنگترین ئەو کەسایەتە یەزیدیانەی كه‌ پەیکەریان بۆ دروست کراوە لە دەروازەی پەرستگاکە هەروەها تاجەگوڵینە لەسەر مەزارەکە داندرا وەکو ڕێزێک بۆ گیانی هەموو یەزیدیەکان .