سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نیشتمانی‌ كۆده‌بێته‌وه‌

رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 4/5/2021 هه‌ردوو په‌رله‌مانتار سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رزش و لاوان به‌ڕێز عه‌باس علێوی‌ و جێگره‌كه‌ی‌ به‌ڕێز دیار به‌رواری‌ سه‌ردانی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نیشتمانییان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ به‌ڕێز ره‌عه‌د حه‌ممودی‌ كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

له‌میانی‌ دیداره‌كه‌دا كه‌له‌نوسینگه‌ی‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ به‌ڕێوه‌چوو تاووتوێی بارودۆخی‌ دارایی لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ ویه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان دوای‌ په‌سه‌ندكردنی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌  و ئاماژه‌یاندا به‌گرنگی‌ سه‌رفكردنی‌ پاره‌ بۆپاڵه‌وانێتییه‌كانی‌ داهاتوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ وه‌رزشدا

هه‌روه‌ها باسی‌ دۆسییه‌ی‌ مادده‌ووزه‌به‌خشه‌كانی‌ گرنگی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ رۆڵی‌ لیژنه‌ی‌ به‌رپرسه‌كان خرایه‌ به‌رباس و كۆبونه‌وه‌ی‌ هاوبه‌ش ئه‌نجامدرا له‌نێوان لیژنه‌ی‌ لاوان و وه‌رزش و وه‌زیری‌ لاوان و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نیشتمانی‌ له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنی‌ سیاسه‌تێكی‌ روون وئاشكرا تا نه‌كه‌ونه‌ هه‌ڵه‌ی‌ مادده‌ ووزه‌به‌خشه‌كانه‌وه‌و ودوركه‌وتنه‌وه‌ لێی‌

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X