ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی پێشوازی لەبەشدارەکانی خولی بەرگری نیشتمانی دەکات

وتەی دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی بەیانی ئەمڕۆی سێشەممە ٤/٥/٢٠٢١ لەمیانی پێشوازی کردنی بەشدارەکان لەخوڵی کۆڵیجی بەرگری نیشتمانی ٢٤

بەڕێزان بەشداران لەخولی بەرگری نیشتمانی
بەناوی ئەنجومەنی نوێنەرانەوەخێراتنتان لیدەکەم جوانترین خێراتن وەلەم مانگە شکۆمەندەداداوالەخودادەکەین لەئێمەو لەئێوەش کارە چاکەکانمان لێوەربگرێت، وەپێخۆشحالم کەخێراتنتان لێ بکەم وەئێوەلەماڵی گەلدان ولەنیوان هەموچینەکانیدا وەسەرکەوتووومان بکات بۆئەوەی ئەم سەردانەپیروزە لەهەڵبژاردەی کۆمەڵێکی بەشداربوولەخولی بەرگری نیشتمانی ژمارە ٢٤ ، دەرگایەکبێت بۆمان بکرێتەوە بۆپەیوەندیمان لەگەڵ هەموو کەڵک لێوەرگرتووەکان و بەشدارەکاندا ئەوەی تایبەتەبەکاری ئەم خولەوە .

بڕوامان بەڕۆڵی باوکانەی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە وەئەمینداریەتی گشتی تیایدا هیوادارین ئەم سەردانە بەرهەمداروسەرکەوتووبێت وەمەبەستەکان و هیوا چاوەڕوان لێکراوەکان بهێنێتەدی لەشارەزابوون لە کاری ئەنجومەنی نوێنەران و کاروبارەکەی و ڕۆڵی و کارگێڕیەکانی لەهەردوولایەنی یاسادانان وچاودێریدا .

هەروەها هیوادارین کەئەم سەردان وۆرکشۆپانە دەستپێبکات بۆبەدیهێنانی هاوبەشیەکی ڕاستەقینە لەگەڵ هەموولایەنە پەیوەندیدارەکاندا لەناو دەزگاکان ودامەزراوە حکومەتیەکانداولەدەرەوەیشیدائـەمەش لەپێناوی سەرکەوتنی ئەوڕۆڵەی کەدراوەبەهەمووان بەگیانی یەک تیمی هەریەکە بەگوێرەی تایبەتمەندیەکەی بۆگەیشتن بەمەبەستی چاوەڕوانکراو بڕوادارین بە روانینێکی سەرجەم کەبریتیبێت لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەک کە زانین سەروەری بێت وگەیشتن بەپێشەنگی لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا .

لەوکاتەی کەنووسراوەکانی فەرمی ئەم سەردانەمان پێگەیشتووەفەرمانماندا بەفەرمانگەکانی تایبەتمەند بەبەڕێکردنی ڕێکارە پێویستەکان وپێکهێنانی لیژنەیەک بریتیە لەژمارەیەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەرە گشتیەکان و ڕاوێژکارەکان بۆ زانینی پێداویستیەکانی بەشداربووەکان و پێشکەشکردنی هەموو پێوێستیەکی توانراو لەپێناوی دەرچوونی بەشداربووان بەزۆرترین زانیاری و ڕوونبوونەوە بەگوێرەی توانا ئەوانەی کەپێوێستیان پێیەتی و یارمەتیان دەدات لەپترکردنی ئاستی زانیاریان لەکاروباری یاسادانان وچاودێریدا وەکارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و فەرمانگەکانی ئەمینداریەتی گستی تیایدا .

چونکەلەزۆر لەتیئۆرەکانی بەڕێوەبردنی نوێدا تاکیدکراوە لەسەر مەبدەئی نوێکردنەوەی دامەزراوەکە لەنیوان کاتێک وکاتێکیکەدالەگەڵ هەوڵدان بۆهێشتنەوەی ئامانجە ستراتیژیەکان ئەوەی کەلەسەر بنەماکەیدادامەزراوەوڕاگیراوەئەمەش بەگوێرەی سەرکەوتنەکان و ژێرکەوتنەکانی کەڕوویداوە بەگوێرەی پلانەکان کەلەپێشدا بۆی دانراوە.

لەبەرئەوەدەڵێین ڵەگرنگترین ئاماژەی سەرکەوتن و هۆکارەکانی ئەوەیە ئامادەکردنی باش وخوێندراو بۆبەرنامەکانی کارکردن وەبەدواداچوونی بەجێهێنانیدا‌ بەوردیەکی باڵاو لەنزیکەوە، وەفەرامۆشنەکردنی هیچ قۆناغێک لەقۆناغەکانی،چونکە بێگومان دەبێتەهۆی پەیدابوونی کونێک لە بەڕێوەبردندائەوەش دەبێتە هۆی سەرنەکەوتنێک لە ئەنجامەکاندا .

وەکودەزانن گۆڕان بۆ زیندوبوونەوەی دەستەڵاتی یاسادانان لەگەڵ ڕمانی ڕژێمی پێشوودا دەستی پێکردووە ، چونکە دانانی ڕژێمی پەڕلەمانی ومیکانیزمەکانی دیموکراسی بەیەکەوەبنیاتنران، وەیەکەمین ڕۆڵەکانی دەستەڵاتی یاسادانان لە چاکسازی سیاسیدابوو هەروەکوو لەپێشەوە باسمانکرد بریتیبوولە دانانی دەستوورێکی هەمیشەیی بۆوڵات وەدەستەڵاتی یاسادانان بریتی لە کۆمەڵەی نیشتمانی ئەووەختەلەم هەنگاوە سەرکەوتوەداکەمترین وتە دەرهەقەکەی ئەوەیە کە سەرکەوتنێکی ئاشکرای بەدەستهێناکەهاوشانی کەمەلەهەموو وڵاتەکانی ناوچەکەدا لەمیانی پتر لەسەدەیەک لەزەمانەدا .

لەدواییدائەنجومەنی نوێنەران لەهەمووخولەکانیدایارمەتی دەوڵەمەندکردنی پڕۆسەی چاکسازی سیاسی داوەلەنیوان ڕۆڵی یاسادانان وجاودێریدا تەنانەت نوێنەرایەتیشی بۆ هەڵسانەوەی واقعی پڕۆسەی سیاسی وەبەدیهێنانی داواکاریەکانی جۆرەهاچینەکانی کۆمەڵگای عێراقی ئارەزوو مەندبۆبنج داکوتانی لێتێگەیشتنی گۆڕانی دیموکراسی بەوشێوەیەی خزمەتی هەلی پەرەپێدان وگەشاوەیی لەعێراقدابکات .

لێتان ناشاررێتەوە کەئەم ئەزموونەنۆێیە لەگەڵ خۆیدا زۆر لەئالەنگاری وبەربەستی هەڵگرتووە کەسێبەرەکەی خستە سەردەرئەنجامەکانی دامەزراوی یاسادانان و سروشتی کارکردن وکارگێری تیایدا، هەوڵدەدەین بۆتیشک خستنەسەرگرنگترینی ئەو ئالەنگاری وبەربەستیانە کە بەرەوڕووی کاری ئەمانەتی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران بووەوە وەهەوڵی ڕاستەقینەی بۆ پەیداکردنی چارەسەریەکان کەلەسەربنەمای بەهێزوجێگیر دامەزرابێت کەشایانی دامەزراوی یاسادانان بێت .
لەوانەش :
١ـ وێنەی ڕێکەوتن چوون بۆشێوەیەکی نوێ ئەویش “بەش بەشی “لە فەرمانبەریەتی مەدەنیدا .
٢ـ بزربوونی دیپلۆماسیەتی پەڕلەمانی کەماوەیەکی کورت نیە بووەبەڕێبەری ڕژێمی پەڕلەمانی وپەڕلمانتاریی جیهانی چونکەئەوان وایدادەنێن کەجێگرێکی بەتواناوسەرکەوتووەلەجیاتی دیپلۆماسیەتی کۆنباو .
٣ـ گۆڕانکاریەخێراو تیژڕەوەکان لەگۆڕەپانی عێراقیدا کەدەرکەوتنی هەڵوێستی گەنجانی بەخۆیەوەبینی کەداواکاری چاککردنی کاری حکومەت دەکات بۆهەمووجومگەکان وژێرخانەکانی وڵات وەبەبۆنەی ئەوەوەسێ حکومەت لەکاتێکی کورتدا گۆڕڕان کەلەساڵ و نیوێک تێنەپەڕی .
٤ـ ئەوەی کەهەمووجیهان گیرۆدەی بوو پەتاخێڕا بڵاوبووەکەیە،وەبەسێبەری خۆی هەموو لایەنەکانی ژیانی داپۆشی وەبووبەهۆی وەستانیان نزیکەی وەستانێکی تەواو.وەتائێستاش جیهان لەناو زیانەکەڵەکەبوەبەردەوامەکانیدادەژی .

وەلەپێناولابردنی ئەوگرفت وشێواویانە ئەمانەتی گشتی بەهەمووبەڕێوەبەرایەتیەکانی و بەشەکانیەوە بەردەوامبوولە هەماهەنگیکردن لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەندا بۆدانانی بینینێکی سەرانسەر بۆتێپەڕین لەم قۆناغە بەبێوەیی وسەرکەوتوویی ئەوانە دەخەینەوەبیر :
٭بردنی کاری بەڕێوەبەرایەتی وبەشەکانی ئەمانەتی گشتی بەرەومەبەستی سەرەکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەویش خزمەتکرنی هاونیشتمانی و نیشتمانە .
٭پێکهێنانی شانەیەکی قەیران کاری بەڕێوەبردنی ڕێکارەکان و کارامەییە پێوستەکانی پێ سپێررابۆڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوقەلاچۆکردنی بە هاوکاری وهەماهەنگی کردنی بەردەوام لەگەڵ لایەنە حکومەتیەکانی تردابۆ قەلاچۆکردن وڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە.
٭لەهەمان کاتدا پێویستبوو بەهاوشان ڕۆیشتن لەگەڵ ڕێکارەجیهانیەکەداکەبەکار دەهێنرابۆبەڕێوەبردنی کارەکانی بەکۆنگرەکان و کۆمەڵگا ناوخۆیەکان وعارەبی ونێودەوڵەتیەکان، وەهەموو پێداویستیەلۆژستیەکان پەیداکرا بۆبەشداری هەمەکاتی و کاریگەریانەلەوانەش بەدەستهێنانی ئامێرە فیدیۆییەبەکارەکان وە ڕوونکردنەوەی میکانیزمە گونجاوەکان بۆئامادەبوون لەسەکۆ جیهانیەکاندابەگوێرەی کاتەکان وبەرنامەی کارنامە بڵاوکراوەکان وەبەجۆرەها زمان وەکو (ئینگلیزی وفەڕەنسی ) .

بەڵام بینینی ئەمینداریەتی گشتی بۆڕاستکردنەوەی ڕێڕەوەکەی کارکردن لەدامەزراوی یاساداناندا، بەکورتی ئەمانەباس دەکەین :
٭پەیوەندی کردنی بەردەوام لەگەڵ پەڕلەمانە عارەبی و نێودەوڵەتیەکاندابۆپەیداکردنی بینین وڕێگەکانی پەرەپێدان و گەشەپێکردنی کاری پەڕلەمانی.
٭بەدیهێنانی هەموو پێداویستیەکانی فەرمانگەو لیژنەوفراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی بەمەبەستی گەشەپێدانی کارەکانیان وەبەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕیان .
٭ پەیمانگەیەکمان کردەوە بۆگەشەپێدانی پەڕلەمانی وەجەختمان کردەوەلەسەر پێویستی ناردنی فەرمانبەرەکان بۆخولەکان کەتایبەتە بەو ئەرکانەی بەسەریاندا دراوە .
٭هەروەهاکارمانکردبۆگەشە پێدان وپەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکانی تایبەت بەکاری یاسادانانەوەلەمیانی مەشقی بەردەوامی پشتبەستوو بە ئەزموونە مەشقکردنەعێراقی و عارەبی ونێودەوڵەتیەکان .
٭دووبارەکردنەوەی هەڵسەنگاندنی بنەمای ڕژێمی ناوخۆی ئەمانەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران لەپێناوی پێداچوونەوەوهەموارکردنی هەندێک یاساو ڕێنمایی بەمەبەستی بەهێزکردن و گەشەپێدانی دامەزراوی یاسادانان.
٭سەرەرای ئەوەکەلەوێداهەندێ لەهەنگاوە ڕاستەقینەکانی دیکەهەیەکەئەمانەتی گشتی پێیگەیشتووەبەبەشداری لەگەڵ فەرمانگەکان وبەشەکانیدا ئەمانەیان دەخەینەوەبیر :
٭تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕیەکان بەوشێوەیەی کەگونجاوبێت لەگەڵ ناونیشانی کارگێڕی بۆهەموو فەرمانبەرەکان .
٭لەوێدا پلانێک هەیە بۆدووبارە دابەشکردنی فەرمانبەرەکان بەگوێرەی ئەرکەکانیان وتایبەتمەندیەکان وئەزموونەکانیان .
٭میکانیزمێکمان داناوەبۆ هەڵسەنگاندنی بەجێهێنانی ئەرکی فەرمانبەرەکان ئەوەش پێویست بەقسەکردن دەکات لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان یان دیوانی چاودێری داراییدا بۆبەدیهێنانی ئەوەی پێویسته بۆئەم میکانیزمە.

لەکۆتاییدا،ناتوانین هیچ بڵێین ئەوەنەبێت کەسوپاسی ئەو هەمووهەوڵانە بکەین کەلەلایەن کارمەندەکانی ئەمانەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانەوەدراوە وەڕێنمایی ڕاستەوخۆ لەدەستەی سەرۆکایەتیەڕیزدارەکەیەوەو هاوکاری ویەکبوونی هەمیشەیی لەباڵاترین ئاستەکانەوە.

جارێکی تریش خێراتنتان نوێ دەکەمەوەبەئامادەبوونتان لەئەنجومی نوێنەرانداوەداوا لەکات باشیتان بۆدەکەم لەگەڵ براکانتاندا.
داوالەخودادەکەین کەبۆ هەمووکارێکی باش سەرتان بخات.
سەلامتان لێبێت لەگەڵ بەزەیی خوداو بەرەکەتەکانیدا..

د.سیروان عەبدوڵڵەئیسماعیل
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بەجێگری