ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لەڕێزدار عەممارحەکیم دەکات بۆ لەکیسچوونی ڕیشسپی حەمید مەعلە(خدابەزەیی پێدابێتەوە)

ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی دڵسۆزترین سەرەخۆشی خۆی ودڵدانەوەی لەکانگای دڵیەوەپێشکەش بەڕێزدار عەممارحەکیم کرد بەبۆنەی لەکیسچوونی ڕیش سپی حەمید معلەسەرۆکی دەستەی گشتی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

دەقی سەرەخۆشی نامەکە:ـ
ڕێزدارعەممار حەکیم بەڕێز ..
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی
بەغەم وپەژارەیەکی زۆرەوەهەواڵی گیان لە دەستدانی خودالێخۆشبوو ڕیش سپی حەمید مەعلە سەرۆکی دەستەی گشتی لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیمان پێگەیشت ( خودابەزەیی پێدابێتەوە ) .

وەبەم لێقەومانە ناخوشە بۆئێوەو لەڕێی ئێوەشەوەبۆخێزانی لەکیسچوو وەبراکان لەڕەوتی حیکمەدا دڵسۆزترین پرسەودڵنەوایی پێشکەش دەکەم ،لەخودای بڵندوباڵادەپاڕێمەوە کەبەبەزەیی فراوانی خۆی ببەخشێت و بیخاتەبەهەشتەبەرینەکەیەوە وەبەئێوەش سەبووری وئارام ببەخشێت وەخودا پرسەتان بەخێربگێڕێت .

ئێمەبۆخوداین وهەربۆئەیش دەگەڕێینەوە
دکتۆر
سیروان عەبدوڵڵەسیرینی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
دووشەممە ٣ ی ئایاری ٢٠٢١