لەمیانی دیداری لەگەڵ سەرۆکی دەستەی شەهیدان.. کەعبی داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات پەلە بکات لەخەرجکردنی دەرماڵەی ده‌سته‌ی‌ شەهیدان کە لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی ساڵی٢٠٢١دا دیاریکراوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢١ بەڕێز (حەسەن کەریم کەعبی) جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنوسینگەی تایبەتی خۆی، پێشوازیکرد لە بەڕێز (عەبدولئیلاە ئەلنائلی) سەرۆکی ده‌سته‌ی‌ شەهیدان.
لەدیدارێکدا باس لەو ئاستەنگانەکرا کە ڕوبەڕوی کاری دەستەكه دەبێتەوە لەگەڵ کۆی وەزارەت و پارێزگاکان و فەرمانگەی خانوبەرەی دەوڵەت، لەومیانەدا بەڕێزیان داوای لەوەزارەتی دارایی کرد خەرجکردنی دەرماڵەی دەستەی شەهیدان دوانەخات کە بڕەکەی ٥٠ ملیار دینارەو لەبنەڕەتدا وەک هاوکاری بۆ کەسوکاری شەهیدان تەرخانکراوە لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دا.
لای خۆیەوە بەڕێز کەعبی بەفەرمی داوای لەوەزارەتی دارایی/فەرمانگەی وربینی کرد پەلەبکەن لەخەرجکردنی دەرماڵەی تەرخانکراو بۆ دەستەی شەهیدان، کە لەبنەڕەتدا لە ئاستی خواستدا نیە و زۆر لەشایستەو مافەڕەواکانیان کەمترە، بە تایبەت کە لەبەرژەوەندی چینێکی فراوانی گەلەکەمانە، ئەوانەی سەختترین جۆرەکانی ستەمکارییان چەشتوە و باوک و براو کوڕیان بەدەستی ڕژێمی بەعسی خوێنمژو، لەمیانی جەنگی دژی تیرۆردا لەدەستداوە.
هاوکات کەعبی بەپێویستی زانی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت و، بەتایبەتی دەستەی شەهیدان ڕێگاخۆشبکەن بۆ لێهاتوییە ئیدارەکان کە توانای ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا هەیە بە باشترین شێوە بە ئامانجی سنوردانان بۆ ئەو هەڵانەی کە لێکەوتی نەرێنیان دەبێت لەسەر ناوبانگی خودی دەستەكه ، بونی فەرمانبەری دەستپاک و چالاک لەئێستادا بووەتە خواستێکی گرنگ و پێویستە یەکە کارگێڕییە جێبەجێکرەکان بایەخی پێبدەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٤/٥/٢٠٢١