سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندی حکومەتی ئەمریکا دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی حکومەتی ئەمریکا کە رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری روژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقا بەرێز برێت مەکۆرک سەرۆکایەتی دەکرد و هەریەک لە بەرێز دیریک شولیت راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و جوی هد یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی دوور و خاتوو دانا سترول جێگر و یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەراست لەخۆگرتبوو.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەکان و هاریکاری نێوان عێراق و ئەمریکا کرا لە بوارەکانی ئاسایش و ئابوری و رۆشنبیری و بازرگانی و هەروەها تەندروستی لە چوارچێوەی ریشەکێش کردنی پەتای کۆرۆنا لەگەڵ گرنگی کارا کردنی بریارەکانی وتوێژی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات.
هەر لە دیدارەکە بەرێزیان جەختی کردەوە لە گرنگی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکان و پشتیوانی لە عێراق لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.
لای خۆیانەوە شاندی میوان بەردەوامی پشتیوانی ئەمریکایان بۆ عێراق نیشاندا شانبەشانی هاوبەشی ستراتیجی و کاری هاوبەش لەپێناو عێراقێکی بەهێزی خاوەن سەروەری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
4 ئایار 2021