سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ئیمارات دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە بەرێز سالم عیسا زعابی باڵیۆزی نوێی ئیمارات.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ رێگەکانی پتەوکردنی و هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان بەپێی بەرژەوەندی هاوبەش، بەرێزیان جەختی کردەوە عێراق سیاسەتی کرانەوە پەیرەو دەکات لەگەڵ هەموو لایەک لەپێناو پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.
لای خۆیەوە باڵێۆزی ئیمارات پشتیوانی سەرکردایەتی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ عێراق و گەلەکەی و هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
4 ئایار 2021