كه‌عبی بانگهێشتی ئه‌میندارێتی به‌غدا ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین به پایته‌خت و دابه‌زین بۆ شه‌قام به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پلانی ئاوه‌دانكردنه‌وه دور له دزینی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌میندارێتی به‌غداد هیچ رۆڵێكی نه‌بوه له‌و بڕه داراییه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی (مه‌دینه سه‌در) ته‌رخانكراوه‌و رونیشیده‌كاته‌وه، كه ئه‌مینداری به‌غدا نازانێت چۆن ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌رخانكراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 7ی ئایار 2021 كه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: رۆڵی ئێمه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داكۆكیكردن بوه له‌سه‌ر دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دابینكردنی بودجه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی بۆ مه‌دینه سه‌در، به‌لامانه‌وه سه‌یره ئه‌مینداری به‌غداد له‌به‌رده‌م یه‌كێك له میدیاكان رۆڵی خۆی نمایش ده‌كات سه‌باره‌ت به قیرتاوكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مه‌دینه سه‌دری تێكۆشه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له رۆڵ و هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و جێگری یه‌كه‌م و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌ن بكات كه رۆڵه‌ی مه‌دینه سه‌درن وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌زانێت ئه‌و كارانه‌ی كراوه به هه‌وڵ و ماندوبون و رازیكردنی ئه‌و لایه‌نانه كراوه به‌رپرس بون له بڕینه‌وه‌ی بودجه‌و به چه‌ندین دانیشتنی به‌رده‌وام بوه له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن له بودجه‌ی 2019 ئه‌وكاره‌مان كرد، له بودجه‌ی 2021یش هه‌مان هه‌وڵمان دایه‌وه‌و ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتوه به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵانه‌یه، هه‌روه‌ك توانیومانه 30% بودجه‌ی بوژانه‌وه‌ی پارێزگاكان كه زیاتر له 800 ملیار دیناره، له بودجه‌ی پارێزگاكه ببڕین بۆ ئه‌میندارێتی به‌غداد به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره خزمه‌تگوزارییانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا له‌ناو شاری به‌غدادی خۆشه‌ویست.
به هه‌مان شێوه، كه‌عبی بانگهێشتی ئه‌مینداری به‌غدای كردوه چاودێری و هه‌وڵه‌كانی چڕبكاته‌وه تا ته‌رخانكردنه گه‌وره‌و راسته‌وخۆ راسته‌قینه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و مه‌دینه سه‌در به‌تایبه‌ت زایه نه‌درێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌توانرێت سود له داهاتی باج و پاره‌ی به كرێدانی زۆرێك له موڵك و ماڵه‌كانی ئه‌میندارێتی وه‌ربگیرێت كه به هه‌زاره‌ها ئه‌ژمار ده‌كرێن و له هه‌ردو به‌شی كه‌رخ و ره‌سافه بونیان هه‌یه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌عبی جه‌ختی له بانگهێشته‌كه‌ی بۆ ئه‌مینداری به‌غدا كردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی ئه‌وه‌ی باشترینه بۆ شاری به‌غدا دور له هه‌ر نمایشێكی میدیایی و دزینی هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامه‌كانی، وه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدان له‌گه‌ڵ كادیره‌كانی ئه‌میندارێتی دابه‌زێت بۆ ناو ئه‌و ناوچه و بازاڕ‌و كۆڵانانه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی كه‌س ده‌ستی پێیان نه‌گه‌شتوه‌و شه‌خه‌ڵ و پاشه‌ڕۆ له‌و شه‌قام و كۆڵانانه لاببرێت كه ته‌مه‌نیان زیاتره له هه‌زار ساڵ. (به‌غدادی ئاشتی)
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٥/٧