کەعبی ڕەخنە لەبێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت لەبەرامبەر ئەو کردەوە وەحشیگەرییانەی شاری قودسی داگیرکراو لەسەر دەستی داگیرکەری ئیسرائیلی ڕوبەڕوی دەبێتەوە

بەڕێز حەسەن کەریم کەعبی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەخنەی لەبێدەنگی وڵاتان گرت لەبەرامبەر ئەو تاوانە وەحشیگەرییەی دەرهەق بەشاری قودسی داگیرکراو و، ئەو پێشێلکارییە فراوانەی لەلایەن قەوارەی زایۆنیزمی خۆسەپێنەوە دوێنێ هەینی برا مسوڵمانەکانی فەلەستینی لەناو مزگەوتی ئەقسا کردە ئامانج.

کەعبی سەرەکۆنەی بێدەنگی شەرمەزارانەی وڵاتان و کاردانەی لاوازی هەندێ لایەنی کرد لەبەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی کە چەتەکانی قەوارەی زایۆنیزم بە ئاشکراو لەبەرچاو و گوێی سەرجەم وڵاتان و ڕێکخراوە مافپەروەرو مرۆییەکان و ئامرازەکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ئەنجامیدەدات، کە درۆی سەرجەم ئەو هێزانەی ئاشکراکرد بانگەشەی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو تاوانانەی ئێستا لە قودس ڕودەدات، لە پرۆسەی ڕاگواستنی زۆرەملێ و ڕوخاندنی ماڵ و پەلاماردانی نوێژخوێنن لەناو مزگەوتی ئەقسا بە گوللەو بۆمب، کردەوەیەکە مرۆڤایەتی و ئاینە ئاسمانییەکان بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکات، لێرەوە دەبێت جیهان بزانێت ئەوەی خاکی فەلەستینی داگیرکردوە چەتەو بەکرێگیراو و دروستکراوی ئەو وڵاتانەن داوای دیموکراسی دەکەن و پەیوەندییان بەهیچ ئاینێکەوە نیە.

کەعبی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتووەکان کرد جوڵەی بەپەلەبکەن لەڕێی پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەڕاستییەکان و ئەژمارکردنی ئەو پێشێلکارییانە بە تاوان جەنگ و پێشێلکارییەکی قێزەون دژی بە هاوڵاتی سڤیل.

هەروەک بە پێوێستی زانی، وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت و بە بەیاننامەی لاواز وازنەهێنن، کە هاوکارو بگرە بەشداربوە بەشێوەیەک لەشێوەکان لە بەردەوامبونی دەستدرێژییەکانی زایۆنیزم، وێڕایی پێویستی جوڵەکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکرییانە لەڕێی بونی لەناو خاکی داگیرکراو کە پێشێلکارییەکی ڕونی ڕێکەوتنی ژنێڤ و تاوانی جەنگ و، لەناوبردنی بەکۆمەڵ دادەنێرێت بەپێی بڕیارەکانی دادگای تاوانی نیودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی سزای بۆ دیارکردووە.

جێگری یەکەم داوای لەگەلی فەلەستین کرد، پشتی یەکبگرن و یەکگرتووبن بەڕوی دوژمنی ئاینەکان و مرۆڤایەتی و ئاشتی، جەختیشکرد، عێراق وەک پشتیوانێکی بەهێز بۆ گەل و بەرگریکارانی فەلەستین دەمێنێتەوەو، هەرگیز ڕۆژێک لەڕۆژان لەناو سەنگەری ئاسایکەرەوەکان و پیاوکوژەکان نابێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٨/٥/٢٠٢١