له پێشوازی نوێنه‌رو شێخی هۆزه‌كانی ناوچه‌كانی باكوری به‌غدا.. كه‌عبی داوا له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات ئه‌و پاره‌یه خه‌رجبكرێت له بودجه‌دا په‌سه‌ندكراوه بۆ دروستكردنی ده‌روازه‌كانی به‌غدا ته‌رخانكراوه
به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی ئایاری 2021، پێشوازیكردوه له شێخی هۆزه‌كان و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ناوچه‌كانی باكوری به‌غدا (بوبولشام، سهعالبه، گونده‌كان و لادێكانی نزیك له به‌غدا) ده‌كه‌ن به ئاماده‌بونی (عبد ا‌لحسین الموسوی) و به‌ڕێز (علی البخاتی) قایمقامی ناوچه‌ی شه‌عب.
له‌و دیداره‌دا كه‌عبی گوێی گرتوه بۆ كورته‌ی ورده‌كاری ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌و ناوچانه به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن له قه‌ره‌باڵغی هاتوچۆ به‌وپێیه‌ی ئه‌و ناوچانه بازنه‌ی به یه‌كگه‌یشتنی پایته‌خت و پێنج پارێزگای باكوره‌و ژماره‌یه‌كی زۆری پرۆژه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به رێگا‌و ئاو و كشتوكاڵ و وزه‌ی تێدا وه‌ستاوه، داواشی له وه‌زاره‌تی دارایی كردوه ئه‌و پارانه خه‌رجبكات كه له بودجه‌ی 2021 په‌سه‌ندكراوه‌و ته‌رخانكراوه بۆ جێبه‌جێكردنی دروستكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری كردوه له رێگه‌ی نوسراوی فه‌رمییه‌وه په‌یوه‌ندی بكرێت به فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه به ئامانجی تاوتوێكردنی پرۆژه‌یه‌ك، كه چه‌ند ده‌یه‌یه پلانی بۆ دانراوه‌و په‌یوه‌ندی به دروستكردنی رێگایه‌كی كه‌مه‌رییه‌وه هه‌یه كه (رێگای خێرای محه‌مه‌د قاسم) و (خێرای قه‌ناتی سوپا) به پارێزگای دیاله‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و له‌توانایدایه قه‌ره‌باڵغی كه‌مبكاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌و ناوچانه‌دا تێپه‌ڕێت كه باسكران، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌بای به‌غدا قسه بكرێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌بای شه‌عب له خۆرهه‌ڵاتی به‌غداو لابردنی ئه‌و فشاره زۆره‌ی له‌سه‌ر هێڵه گوێزه‌ره‌وه‌كه هه‌یه‌و سود له‌و به‌ربه‌سته خۆڵیهش وه‌ربگیرێت بۆ دروستكردنی رێگایه‌ك.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا كه‌عبی رونیكردوه‌ته‌وه، له قۆناغه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراقدا، پێویسته هاوڵاتیان رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش كه وه‌ك به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان ئاشكراكردنی هه‌ر كێشه‌و ئاستهنگێكهو ده‌ستنیشانكردنی ورده‌كاری ئه‌و كێشانه‌یه كه ده‌بنه هۆی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی هه‌ندێك له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، هاوكات داوای له سه‌رجه‌م به‌رپرسه جێبهجێكهره راسته‌وخۆكان كردوه له وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، بهدهمهوهچونیان هه‌بێت بۆ هه‌ر سكاڵایه‌ك په‌یوه‌ندی به گرفتی هاوڵاتیانه‌وه هه‌بێت و چاره‌سه‌ری خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانیاندا بكه‌ن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢١/٥/٩