سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری نەوت دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە بەرێز ئیحسان عەبدلجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوت.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەند دۆسێیەک کرا کە تایبەت بوون بە کەرتی نەوت لە وڵاتدا لە نێویاندا پرۆژەیاسای نەوت و غاز، بەرێزیان تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی دەرکردنی ئەو یاسایە لە قۆناغی داهاتوودا.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی هەمواری یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقی کرا لەگەڵ چەند دۆسێیەک کە کاریگەری دەبێت بۆ گەشەپێدانی ئەو کەرتە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
9 ئایار 2021