لەمیانی پێشکەشکردنی وانەیەک لەزانکۆی بەرگری بۆ خوێندنە سەربازییەکان، کەعبی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لەجیاکردنەوەو تەواوکردنی سێ دەسەڵاتەکە ڕوندەکاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ ئایاری ٢٠٢١ بەڕێز حەسەن کەریم ئەلکەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەزانکۆی بەرگری بۆ خوێندنە سەربازییەکان وانەیەکی سەبارەت بە ( ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لەجیاکردنەوەو تەواوکردنی سێ دەسەڵاتەکە) پێشکەشکرد، کە تێیدا بەڕێز وەزیری بەرگری و بریکاران و ئەفسەران و خوێندکارانی خولی ژمارە ٢٤ی بەرگری نیشتمانی ئامادەیبون.

کەعبی کورتە باسێکی مێژویی لەبارەی گەشەکردنی دیاردەی جیاکردنەوەی نێوان دەسەڵاتەکان لەدێر زەمانەوە پێشکەشکرد، بە ئامانجی ڕوبەڕوبونەوەی هێزە ستەمکارەکان و، چۆنیەتی گەشەکردنی بۆ ژێرخانی دەستوری و ڕێکخراوەیی لەدەوڵەتە مۆدرێنەکان، هەروەها بەڕێزیان ئەو ئەرک و کارانەی خستەڕوو کە پەرلەمان جێبەجیان دەکات، لەگەڵ خستەڕوی کورتەیەک لەبارەی جیاکرنەوەو هاوسەنگی نێوان دەسەڵاتەکان بەپێی دەستوری عێراقی.

جێگری یەکەم هەڵسەنگاندنێکی گشتیشیکرد بۆ سروشتی پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکان لەساڵی ٢٠٠٥ بەپێی واقیع و ئەزمون، لەگەڵ ئاڵۆزییە سیاسیەکان لەگۆڕەپانی عێراق و دەرهاویشتەکانی ئەزمونی نوێ، هەروەها ڕودانی جیاوازی لەنێوان پیادەکردنی زانستی و تۆمارکراوە دەستورییەکان و، جەختکردن لەسەر پێویستی دابینکردنی گەرەنتی زیاتر لەناو دەستور بۆ ڕێگەگرتن لە هەژمونی یەکێک لە دەسەڵاتەکان بەسەر دەسەڵاتەکانی تردا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
١٠/٥/٢٠٢١