لەسەر بانگهێشتی ئەنجومەنی گەل شاندی پەرلەمانی عێراق دەگاتە وڵاتی ئەرمینیا

بەرواری ١ ئایاری ٢٠٢١ شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی پەرلەمانتار شێرکۆ میروەیس سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەنجومەنی گەلی ئەرمینیا گەیشتە یەریڤان پایتەختی وڵاتی ئەرمینیا

شایەنی باسە بەڕێز ڕۆبین ڕۆبینیان سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەرمینیا و هەڵسوراوى کاروباری باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق پێشوازیان لە شاندەکە کرد

هەروەها شاندی پەرلەمانی عێراق پێکهاتبوون لە بەڕێزان ڕەیحان حەنا سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتی عێراقی- ئەرمەنی و میقدام محەمەد سەرۆکی لیژنەی خوێندنی باڵا و ئارەزو مەحمود و هەمام ئەلتەمیمی و جەمال فاخیر و ڕێبوار تەها و ئینسیجام عبدولزەهرە و محەمەد شاکیر و سەلمان حەسەن و سائیب خدر

مەبەست لەسەردانەكه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتدا و ئاڵوگۆری شارەزایی لە نێوان هەردوو دامەزراوەی یاسادانان، هەروەها گفتوگۆ کردن لەسەر چەند بابەتێک لەگەڵ حکومەتی ئەرمەنی بە تایبەت لە بواری وەبەرهێنان و تەندروستی و خوێندندا و پتەوکردنی پەیوەندی عێراق لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و جیهاندا .



انت تتصفح موقع الدورة النيابية الرابعة. للانتقال الى الدورة الحالية انقر هنا

X