سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە جێگری وەزیری بەرگری سعودیە دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە شازادە خالید بن سەلمان جێگری وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی سعودیە و شاندی فەرمی یاوەری.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاریکاری نێوان عێراق و سعودیە کرا لە بوارەکانی ئابوری و سیاسی و ئەمنی.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تەئکیدی کردەوە عێراق سیاسەتی کرانەوە پەیرەو دەکات بەرووی وڵاتانی عەرەبی و پتەوکردنی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان، چاوەروانی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی براش دەکات لەگەڵ بەدیهێنانی هەماهەنگی زیاتر و هاریکاری هاوبەش بەو جۆرەی خزمەت بە هەردوو گەلی برا دەکات.
لای خۆیەوە شازادە خالید بن سەلمان سڵاوی شا سەلمان بن عەبدلعەزیز ئالسعود و شازادە محەمەد بن سەلمانی گەیاندە بەرێزیان و ئاماژەی بە قوڵی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برای کرد و تەئکیدی کردەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانی لە حکومەت و گەلی عێراق دەکات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری کە رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر سەقامگیری ناوچەکە.
هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەرێی شازادە خالید بن سەلمان سڵاوی بۆ شا سەلمان بن عەبدلعەزیز و و شازادەی جێنشین نارد و هیوای بینینی رۆلێکی کاریگەری خواست لە پرسە عەرەبی و ئیقلیمییەکان کە جێی بایەخی هاوبەشن و هەنگاوەکانی سعودیە بۆ پشتیوانی لە عێراق.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 ئایار 2021